نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمار کرد، لە ئیستادا نرخی هەر بەرمیلێک لە نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمریکی بەم جۆرەی لایخوارەوە مامەڵەیان پێوەدەکرێت
بەپێی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت 32 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.5 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 63.61 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.
هاوکات هەر بەپێی هەمان ئاژانس
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 33 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.6 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 54.32 دۆلار.
بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو لەکاتێکدایە سعودیە، كە یەكێكە لە گەروەترین وەبەرهێنەكانی رێكخراوی ئۆپیك و هەینی رابردو رایگەیاند، "پێویستە ئۆپیك و وڵاتانی هاوپەیمانی، بەردەوامبن لە كەمكردنەوەی رێژی هەناردە و وەبەرهێنانەكانی نەوت و (ئۆپیك)، بەوەش نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی.
هاوکات بەردەوامی و زیاتربونی گرژیی و ئاڵۆزیەكان لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆكارێكی دیكەی سەرەكیە بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا.