بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی تر پێشوازی لە میوانەکانی سەرۆکی هەرێم دەکەن

لە هۆڵی سەعد عەبدوڵلا لەشاری هەولێر سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بە بێگەرد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی یەکێتیەوە پێشوازی لە میوانەکان دەکەن، لەکاتێکدا فراکسیۆنی یەکیتی دەنگی بە نێچیرڤان بارزانی نەداوە بۆ بوون بە سەرۆکی هەرێم.

لەو پەخشە راستەوخۆیەی، کە کەناڵەکانی نزیک لە پارتی دەیگوازنەوە، بێگەرد تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکیتی لە پەرلەمانی کوردستان دەردەکەوێت، کە لە ڕیزی پێشوازیکردن لە میوانەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم وەستاوە و پێشوازی لە میوانەکان دەکات، ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی ٢٨ی ئایار، کە نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان هەلبژێردرا، یەکێتی کە خاوەنی ٢١ کورسییە بایکۆتی دەنگدانەکەی کرد.

دوێنێ یەکشەممە مەکتەبی سیاسیی یکێتی بڕیاریدا بە وەفدێک بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێیرڤان بارزانی بکات، هەروەها بەرهەم سالح سەرۆک کۆماری عێراقیش بەشداری لە مەراسیمەکە دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی حوزەیران لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ناوخۆی و دەرەوە سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەریمی کوردستان بەرێوەبچێت و مەراسیمەکەش لە دەرەوەی هۆڵی پەرلەمان  لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر ساز دەکرێت. دواتر کاندیدی سەرۆکی حکومەت ڕادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم.




AM:11:26:10/06/2019