سەرۆکی پەرلەمان ناوی مەسعود بارزانی پێش سەرۆکی عێراق خست

لەدەستپێکی مەراسیمی سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان د. ڤالا فەرید ناوی مەسعود بارزانی وەک سەرۆک پێش ناوی د، بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق خست، لە کاتێکدا بارزانی تەنها سەرۆکی پارتییە.

مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکومی و سیاسیی بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.

لەسەرەتای دەستپێکردنی مەراسیمەکەدا د. ڤالا فەرید سەرۆکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد، بەلام لە ریزبەندی هێنانی ناوی بەرپرسان ناوی مەسعود بارزانی وەک سەرۆک پێش ناوی د، بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق خست، لە کاتێکدا بارزانی کە ئیستا تەنها سەرۆکی پارتییە ، دواتریش بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق وتاری پێدرا.

هاوکات 
وتاری دوای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان درا بە مەسعود بارزانی کە ماوەی دوو ساڵە دەستی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم کێشاوەتەوە و وتاری بەرهەم سالح کەوتە دوای بارزانی.

لە کاتی وەرگێڕانی وتەی پێشوازیدا بۆ زمانی عەرەبی سەرۆکی پەرلەمان ناوی کەسی بە عەرەبی نەهێنا.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی حوزەیران لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ناوخۆی و دەرەوە سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەریمی کوردستان دەجیت.

مەراسیمەکە لە دەرەوەی هۆڵی پەرلەمان  لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر ساز دەکرێت. دواتر کاندیدی سەرۆکی حکومەت ڕادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم.




PM:12:23:10/06/2019