وێنەی منداڵی ئەنجلینا جولی بڵاودەبێتەوە

وێنەیەكی دەگمەن و نەبینراوی ئەستێرەی بەناوبانگ و ناوداری ئەمەریكی ئەنجیلینا جولی لە تەمەنی ٢ ساڵیدا بڵاوكرایەوە.

ئەم وێنەیە كە بەڕاددەیەكی زۆر بە تۆرە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە تێیدا ئەنجیلینا لەگەڵ دایكیدا دەركەوتووە، كە لەو كاتەدا تەمەنی ساڵێكی تێپەڕ نەكردوە.

بەشێكی زۆری بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پێیان وابوو كە ئەنجیلینا لە مارشلین بیرتراندی دایكی دەچێت و لە هەمان كاتدا زۆرێك لەوانەی كۆمێنتیان لەسەر وێنەكە نوسیبوو لە دۆخی سەرسوڕماندا بوون لەوەی چۆن ئەو منداڵە خرپنە بووە بە ڕەمزی جوانی لە هۆڵیووددا، بەشێكی دیكە لە بینەرانی وێنەكە پێیان وابوو كە دایكی زۆر جوانترە لە ئەنجیلینای كچی.

مارشلین بیرتراند كە لە ڕابردوودا نمایشكار و ئەكتەر بووە و لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا پاش بەرەنگاری زۆری شێرپەنجە كۆچی دوایی كردووە.

ئەنجیلینا جولی ساڵی ١٩٧٥ لەدایكبووە، ئەكتەرێكی بەناوبانگی هۆڵیوودە كە سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی وەرگرتووە و یەكجار ئۆسكاری وەرگرتووە، ئەنجلینا بەوە ناسراوە كە زۆر كاری خێرخوازی دەكات و چەندین جار پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی كاریگەرترین ژن لە جیهاندا.



PM:03:25:10/06/2019