پەرلەمانتارێکی یەکێتی داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکی هەرێم دەکات

دوای ئەوەی ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆكی هەرێم سوێندی یاسایی خوارد، پەرلەمانتارێك داوای لێدەكات لەپێناو گەلی كوردستان دەستبەرداری موچەكەی بێت.

رێزان شێخ دلێر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا دوای ئەوەی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم كردوە و هیوای سەركەوتنی بۆخواستوە ، دوای لێكردووە لە پێناو گەلی كوردستان دەست بەرداری موچەكەی بێت .

رێزان شێخ دلێر داواشی لێكردوە وەك سەرۆكی هەرێمی نوێ موچەكەت بۆكاری خێرخوازی و مرۆیی و رۆشنبیری لە هەرێم تەرخان بكە بۆئەوەی متمانەیەكی گرنگ لەگەڵ خەڵك درووست بكەیت.

هەروها داوا دەکات رۆڵی ئافرەت لە سەرۆكایەتی هەرێم بوونی هەبێت كەمتر نەبێت لە رێژەی (30%).


PM:05:52:10/06/2019