عەبادی بۆ نێچیرڤان بارزانی: سامان و داهاتەکان بە دادپەروەرانە دابەش بکە

سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی وێڕای ئەوەی پیرۆزبایی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات داواشی لێده‌كات سامان و داهاتەکان بە دادپەروەرانە دابەشبکات.

لە تویتێکدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، حەیدەر عەبادی بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان  بارزانی کرد و دەڵێت "پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەم، ئەم بۆنەش بە هەل دەزانم بۆئەوەی جەخت بکەمەوە لەسەرگرنگی پێکەوە ژیان لە نێوان هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکان مەزهەبیەکانی عێراق".

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق داوای لە نێچیرڤان بارزانی دەکات کار بکات بۆ پتەوکردنی یەکێتی خاکی عێراق و دابەشکردنی سامان و داهاتەکان بە دادپەروەرانە.


ئه‌م بابه‌ته ‌1722 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:18:10/06/2019