ئه‌مڕۆ 10ی حوزه‌یرانی 2019 دوای كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و ئێران له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا هه‌ردوولا جه‌خیتیان له‌به‌رده‌وامی دانوسانه‌كان و گفتوگۆ كرده‌وه.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه هه‌وڵه‌كانی هایكۆماسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ ڕزگاركردنی ڕێكه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هیچ پێشكه‌وتنێكی به‌خۆوه نه‌بینیوه‌و كێشه سه‌ره‌كییه‌كان ماونه‌ته‌وه ئه‌گه‌رچی هه‌ردوولا له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌دا باسیان له‌وه‌كرد كۆبونه‌وه‌كه بنیاتنه‌ر بووه.
هایكۆماس جه‌ختیكرده‌وه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێ بۆ ڕزگاركردنی ڕێكهوتننامهكهو وتیشی: ئێمه كارناكه‌ین بۆ موعجزه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك له‌و پێناوه‌دا ئه‌ده‌ین.