خانمە گۆرانیبیژی میسری "شیرین عەبدولوەهاب" ڤیدیۆیەکی کچەکەی بڵاوکردۆتەوە لەکاتی سەماکردندا.
کچەکەی بە گۆرانیەکەی دایکی سەما دەکات بەناوی (زەمان)، بەبڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە لایک و کۆمێنتێکی زۆر هاتووە.
شیرین عەبدولوەهاب لەدایکبووی ١٩٨٠ ی میسرە، یەکێکە لەخانمە گۆرانیبێژە ناودارەکانی میسر،کە لە ٢٠٠٧ هاوسەگیری لەگەڵ محەمەد موستەفا کرد پاش بوونی دوو منداڵی کچ لە ٢٠١٢ جیابوونەوە، بەڵام لە مانگی نیسانی ٢٠١٨دا هاوسەرگیری لەگەڵ گۆرانیبێژ(حەسام حەبیب)دا کرد.