ئینتەرپول دوا زانیاری لەسەر د. نەجمەدین کەریم بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئینتەرپوڵ لە عێراق رایگەیاند "نەجمەدین كەریم هێشتا ئازاد نەكراوە و بەڵکو بەپێی یاسای لوبنان بە کەفالەت ئازادکراوە، بەڵام پاسپۆرت و بەڵگەنامە تایبەتەکانی لێ وەرگیراوەتەوە".

ئەمڕۆ دوو شەممە میدیای ئارتی روسی، لیوا سادق فه‌ره‌ج عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئینته‌رپوڵ له‌ عێراق رایگه‌یاندووە"653 هاوڵاتی عێراقی هه‌یه‌ كه‌ ئاماژه‌ی سوری نێوده‌وڵه‌تیان پێوەیە، چاوه‌ڕوانی ته‌واوكردنی رێوشوێنه‌ یاساییه‌ پێویسته‌كانیان ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ی رادەستكردنەوەی دۆسیه‌ی داواكراوان".

سەبارەت بە دۆسەی نەجمەدین كەریم، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئینته‌رپوڵ له‌ عێراق وتی،"نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك كه‌ له‌لایه‌ن دادگای عێراقه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی جیاواز داواكراوه‌ ناتوانێت بە ئازادانە بڕوات، به‌ڵكو یاسای لوبنان رێگه‌ به‌ داواكراوان ده‌دات به‌ كه‌فاله‌ت له‌ زیندان ده‌ربچن دوای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی پاسپۆرت و به‌ڵگه‌ تایبه‌ته‌كانیان تا ته‌واوكردنی دۆسیه‌ی تایبه‌ت".

دەربارەی ئازادكردنی ئه‌مینداری پێشوی به‌غداد لەلایەن دەسەڵاتدارانی سوریاوە، سادق فه‌ره‌ج وتی،"لەلایەن پۆلیسی ئینته‌رپوڵی سوریا ئاگادار كراوینەتەوە كە فەرمانی گرتنیان بۆ ئه‌ندازیار نه‌عیم عبعوب، ئه‌مینداری پێشوی به‌غدا دەركردوە و لەئێستادا لایەنی تایبەتی عێراقی دۆسیه‌ی رادەستكردنەوەی بۆ ئامادەدەكرێت".



ئه‌م بابه‌ته ‌2964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:05:10/06/2019