یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ یاریزانێکی تر رێکەوت


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ یانەی لیۆنی فەرەنسی رێکەوتوە بۆ گواستنەوەی مێندی فەرەنسی و یاریزانی باڵی چەپی ئەو یانەیە.
دیدیە دیشامپی فەرەنسی وراهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، پێش یاری سبەینێیان دژی هەڵبژاردەی  ئەندۆرا، بەشداری کۆنفرانسێكی هەواڵی کردو ستایشی فیرلاند مێندی یاریزانی هەڵبژاردەکەی کردو ئاشکراشی کرد ئەو یاریزانە لە رۆژانی داهاتوو دەبێتە یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید.
هەروەها نرخی گواستنەوەی ٥٠ ملیۆن یۆرۆیەو لە لای چەپی یاریگا لە شوێنی مارسێلۆی بەرازیلی یاری دەکات.



PM:10:11:10/06/2019