ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیران  بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە.

دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩، لەمیانی ڕێوڕەسمێکدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە دانیشتنی پەرلەمان و بە ئامادەی دەیان کەسایەتی سیاسی دەرەوە و ناوخۆ وەک سەرۆکى هەرێم سوێندی یاسایی خوارد، دانیشتنى پەرلەمانی کوردستان لەدوای سوێندخواردنی سەرۆکى هەرێم بە کراوەیی بۆ ئەمڕۆ سێشەممە هەڵگیرا.

ڤالا فەرید سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، رۆژی سێشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە بینای پەرلەمانی کوردستان درێژە بە دانیشتنەکە دەدەن.

بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، پێویستە مەسرور بارزانی  کاندید بۆ سەرۆکى  حکومەتى هەرێم ڕاپسپێردێت بۆ پێکهنێنانی کابینەکەی.





AM:09:17:11/06/2019