خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەمڕۆ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابەشکردنی موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم و ئەمڕۆش موچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە پێشتر بڵاوکراوەتەوە "ئەمڕۆ سێشەممە موچەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت".

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم 30 رۆژ جارێک  بەبێ سیستمی پاشەکەوت موچە دابەش دەکات، بڕیارە تا 25ی ئەم مانگە موچەی سەرجەم موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.


AM:09:27:11/06/2019