ڤینسیۆس: بنزیمە لە میسی و رۆنالدۆ باشترە


ڤینسیۆسی ئەستێرەی لاوی بەرازیلی یانەی ریاڵ مەدرید، کەریم بنزیمەی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەکەی بە باشتر لە میسی و رۆناڵدۆ دەزانێت.
لە نوێترین لێدوانیدا بۆ رۆژنامەیەکی بەرازیلی ڤینسیۆس دەڵێت:" زەحمەتە جیاوازی لە نێوان میسی و رۆناڵدۆ بکرێت، من یاریم لەگەڵ ئەو دوو یاریزانە نەکردووە تا ئاستیان هەڵبسەنگێنم، بەڵام لەگەڵ بنزیمە یاریم کردووەو بە باشتریشی دەزانم.
دەشڵێت بنزیمە باشترینە چونکە ئەو زۆر هاوکاری من دەکات، بەڵام میسی  یاریزانێکی ئاسایی نیەو یەکێکە لە باشترینەکانی مێژووی تۆپی پێ .

ڤینسیۆس لە ٣١ یاری لەگەڵ ریاڵ مەدرید، توانی ٣ گۆڵ بکات و ١٢ گۆڵیش درووست بکات.



AM:11:59:11/06/2019