ریاڵ مەدرید چوارشەممەو پێنجشەممە ئاهەنگەکە دەکات


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، ئاهەنگی ناساندنی هەردو ئەستێرە نوێیەکەی، یۆڤیچ و هازارد ئەنجام دەدات.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە لە رۆژی چوارشەممە ١٢-٦- ٢٠١٩ یۆڤیچی سڕبی لە کاتژمێر ٢ بە دەزگاکانی راگەیاندو هاندەران بناسێنرێت و پشکنینی تایبەتیشی بۆ بکات.

رۆژێک دوای ئەویش، واتە لە رۆژی پێنجشەممە، هازاردیش دەناسێنێت و پێشکەشی هاندەرانی دەکات.

یۆڤیچ لەیانەی ئینتراخت فرانکفۆرت بە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ و هازارد لە چێڵسی بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیان بە یانەی ریاڵمەدریدەوە کردووە.



PM:12:07:11/06/2019