بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و بەركەوتنی تیشكی خۆر بۆ ماوەیەكی درێژ، كرێكارێكی میسری گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2019، میدیا عەرەبیەكان بڵاویانكردووەتەوە، كە ئەو كەسەی گیانی لەدەست داوە كرێكارێكی میسرییە و لە كوێتی پایتەختی كوێت كار دەكات و لەسەر شۆستەیەكی ناوچەی سەررە لە شاری كوێت بەر بووەتەوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، دەركەوتووە گیانی لەدەست داوە.
پزیشكی دادیی كوێت رایگەیاندووە، ئەو كەسە بەهۆی بەركەوتنی تیشكی رۆژ بۆ ماوەیەكی درێژ، گیانی لەدەست داوە.