قوباد تاڵەبانی: ڕووداوەکەی گردی زەرگەتە پەیوەندی بە یەکێتیەوە نەبووە

قوباد تاڵەبانی رەتیدەكاتەوە کە رووداوی تەقەكردنەكەی شەوی رابردووی لە گردی زەرگەتە پەیوەندی بە یەکێتیەوە هەبێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكیدا لەسەر ئەو دەنگۆیانەی كە ئاڕاستەی یەكێتیی دەكرێت، لەبارەی روداوەكەی شەوی رابردووی نزیك گردی زەرگەتە دەڵێت، بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس رووداوەكە پەیوەندی بە یەكێتییەوە نەبووە .

ئاماژەی بەوەشكردوە، كە بەهۆی كێشەیەكی دیكەوە ئەو رووداوە روویداوە  و لێكۆڵینەوەیش لە رووداوەكە لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامی هەیە.

 


PM:04:49:11/06/2019