ڕاژەی فەرمانبەرانی گرێبەست بە خزمەت ئەژمار دەکرێت

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی، ئاماژە بە چەند بڕیار و رێنماییەك كراوە بۆ پێدانی ماف و ئیمتیاز بە فەرمانبەرانی گرێبەست. 

بەپێی نوسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، راژەی فەرمانبەری گرێبەست وەكو فەرمانبەری هەمیشەیی بە خزمەت ئەژمار دەكرێت، لەو حاڵەتەی كە دامەزرا بە هەمیشەیی، بەو مەرجەی پشكی خانەنشینیان لێوەربگیرێت و خزمەتیان بۆ ئەژمار دەكرێت.

لەنوسراوەکەشدا هاتووە، بۆ ئەو ئافرەتانەی گرێبەستن 72 رۆژ مۆڵەتی دایكایەتیان پێ دەدرێت، دوای ئەو مۆڵەتە بۆ ماوەی 2 مانگ مۆڵەتی نیو مووچەیان پێ دەدرێت ئەگەر لەو كاتە بەكاری نەهێنێت ناتواندرێت دواتر پێیان بدرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشووتر رێگە بە فەرمانبەری گرێبەست نەدەدرا ئیفاد بكرێت، بەڵام بەپێی رێنماییەكە ئیفاد دەكرێن بۆ ناوخۆ، لەسەر بنەمای بڕوانامەكەشی شایستە داراییەكانی خەرجی ئیفادی بۆ دەكرێت.

ئاماژە بەوەكراوە، بەرزترین مووچەی فەرمانبەری گرێبەست 2 ملیۆن و 500 هەزار دینارە، كەمترینیش 250 هەزار دینارە، ئەویش لەسەر بنەمای بڕوانامە و جۆری كارەكەی ئەو بڕە پارەیەی بۆ دیاری دەكرێت و مانگانە پێی دەدرێت.

وەزارەتی دارایی جەختی كردۆتەوە فەرمانبەری گرێبەست بۆی هەیە لە ساڵێكدا 30 رۆژ مۆڵەتی ئاسایی، لەگەڵ مۆڵەتی 8 رۆژ تاوەكو 15 رۆژ بۆ نەخۆشی، لەگەڵ مۆڵەتی بێ مووچە بۆ مانگێك وەربگرێت.

جێی باسه‌، زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە دام و دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار دەكەن.

هاوکات، بەرێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم بەسایتی  باسنیوزی راگەیاند" لەو كاتەی فەرمانبەری گرێبەست بە هەمیشەیی دامەزرا ئەوكاتە خزمەتەكەی بۆ ئەژمار دەكرێت بۆ پرسی خانەنشینی، بەو مەرجەی كە دەبێت پشكی خانەنشینی لێوەربگیرێت، كە ئەوەش بەپێی ساڵانی خزمەت دەبێت".



PM:02:11:12/06/2019