وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان کەناڵی کوردستان 24 بە نەخوێندەوار ناودەبات و ئاشکراشی دەکات ڕاپۆرتی ناڕاست بڵاودەکاتەوە و دەروونی خوێندکار دەشێوێنێت.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 12ی حوزەیران، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (سپی) كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی راپۆرتێكی كه‌ناڵی "كوردستان 24"ی داوه‌ته‌وه و ڕایگەیاندووە "به‌داخه‌وه جارجاره هه‌ندێك كه‌ناڵ و په‌یامنێری ته‌له‌ڤیزیۆنی بێ هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و له ئه‌نجامی نه‌خوێنده‌واری و كه‌می ئاستی هۆشیارییان ڕاپۆرت بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دووره له ڕاستییه‌وه و ته‌نها بۆ شێواندنی ده‌روونی قوتابیان و پڕۆسه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی ئه‌زموونه‌كانه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، له كه‌ناڵی كوردستان 24 ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه وه‌ك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌ر له‌به‌ری ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ناپڕۆفیشناڵی ڕیپۆرتهرهكه له‌وه‌دایه قسه‌ی مامۆستایه‌كی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی نه‌وه‌ك ئاماده‌یی وه‌رگرتووه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئه‌زموونه‌كانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌ییه‌وه نییه و توانای زانستی ئه‌و هێنده نییه كه قسه له‌سه‌ر دروستی و نادروستی ئه‌زموونه‌كان بدات.
هەر لە ڕوونکردنەوەیەدا هاتووە، ئه‌زموونه گشتییه‌كان و دۆزینه‌وه و چاره‌سه‌ری كه‌موكوڕییه‌كان ته‌نیا په‌یوه‌ندی به لیژنه‌ی باڵا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كانه‌وه هه‌یه و ئه‌و لیژنه باڵایه پسپۆڕانی هه‌موو پارێزگاكانی له‌خۆگرتووه.