توانا ئەمین لەسەر سایە کەریم هاتە دەنگ

نوسەر و وەرگێڕ "توانا ئەمین" ڕایگەیاند، هەندێكجار چەند کەسێکی بەژمارە کەم لەنێوان ژناندا لە پێناوی دەستکەوتنی ناوبانگدا بەم جۆرە سەرنجڕاکێشانە هەڵدەبژێرن.

توانا ئەمین، لە هەژماری تایبەت بە خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام پۆستێكی لەسەر سایە كەریم كردوەو دەڵێت"  ئەو كچەی ماوەیەكە بانگەشە بۆ ئەوە دەكات دەبێتە یەكەم ئافرەتی پۆڕت ستاری كورد و لەسەر ئەم بابەتەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان قسە و باسی زۆر دەكرێت بۆ ئەو مەبەستەش 100 وشە لەسەر سایە کەریم دەنوسێت".

توانا ئەمین لە پۆستەكەیدا نوسیویەتی"هەندێكجار چەند کەسێکی بەژمارە کەم لەنێوان ژناندا لە پێناوی دەستکەوتنی ناوبانگدا -کە هەموو جارێ ئەم بارە لە سەرنج ڕاکێشانی ئەوانی ترەوە دەست پێ دەکات- دەتوانن دەست بخەنە ناو خۆیانەوە، تا ئەو شوێنە بڕۆن کە نابێ بڕۆن! ئەمانە بێناویی دەیانخوات، ئەو کێماسییەی لە ناویاندایە، بەقەد ئێڤرست بەرزە.. ئەها کامۆ دەڵێ: ”بەرگەگرتنی مەرگیان لائاسنترە، لەبەرگەگرتنی گومناویی.” من بەچاوی سەر لەم جۆرە ژنانەم دیوە و بەچاوی دڵ فرمێسکم بۆ ڕشتوون."

دەشڵێت" بەڵام خۆ هەندێ لەپیاوان لەم هەندەک ژنە شەریف تر نین، ئەگەر هەندێ ژنی بە ژمارە کەم بتوانن، بۆ کەمەندکێشکردنی ئەوانی تر، تەنها لە پێناوی ناوبانگدا دەستیان بچێتە جەستەی خۆیان، ئەوە پیاوان دەتوانن لە پەیوەند بەم بابەتەدا؛ دەستیان بچێتە ڕۆحی خەڵکیش"



PM:03:42:12/06/2019