چوار ئەندام پەرلەمانی عیراق لەسەر موچەی فەرمانبەران و کێشەی نەوت ڕاپۆرتێک بڵاودەکەنەوە

چوار ئەندامی كوردی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕاپۆرتێك لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادە دەكەن و بڕیارە سبەینێ‌ لە كۆبوونەوەی پەڕلەماندا بخرێتە بەرنامەی كارەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٢ی حوزەیران، هەریەکە لە پەرلەمانتاران، ئەحمەد حەمە رەشید و جەمال کۆچەر و شیروان میرزا و هۆشیار عەبدوڵا ی ٢٠١٩ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق راپۆرتێکمان ئامادەکردوە سەبارەت بە کێشەی نەوت و ئەو پارەیەی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت تیایدا چەندین راسپاردەی گرنگی تێدایە بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان،هەروەک راسپاردەی گرنگی تێدایە سەبارەت بە مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە "ئێمە هەر چوارمان تەئکیدمان کردەوە کە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بگاتە دەستی فەرمانبەران بە شیوەی مانگانە بە پێچەوانەوە حکومەتی ئیتیحادی هەنگاوی تر دەگرێتە بەر".

ئەوەشخراوەتەڕوو، وا بریارە لە دانیشتنی سبەی پێنج شەممە ئەو راپۆرتە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان.


PM:03:56:12/06/2019