بەوێنە:ریاڵ مەدرید لۆکا یۆڤیچی ناساند

ئەمرۆ یانەی ریاڵ مەدرید لۆکا یۆڤیچی سڕبی بە دەزگاکانی راگەیاندو هاندەران ناساندو گرێبەستی تا ساڵی ٢٠٢٤ لەگەڵدا واژۆ کرد.

لۆکا یۆڤیچ بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو دڵخۆشی بە پەیوەندیکردنی بە یانەی ریاڵ مەدرید دەربڕی.

یۆڤیچ رایگەیاند:" من دڵخۆشترین لاوی جیهانم کە لە ئێستادا لە یاریگای سانتیاگۆ بێڕنابیۆم لە یانەی ریاڵ مەدرید،ئەم یانەیە گەورەترینە لە جیهاندا، ئەمە خەونە من لێرەم و گرێبەستم لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید واژۆکردووەو هاتووم بۆ ئێرە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ببەمەوە.



PM:05:03:12/06/2019