هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانیان له ئامه‌د، خواكورك و سه‌رحه‌د گورزی تووندیان له داگیركه‌ران داوه. له خواكورك لایه‌نی كه‌م ٤ و له سه‌رحه‌دیش لایه‌نی كه‌م ٢٠ سه‌رباز كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكیی گه‌ریلاكان له ئامه‌د، خواكورك و سه‌رحه‌د راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. تیایدا هاتووه،"سوپای توركی داگیركه‌ر له خواكورك ده‌ستی به جموجۆڵێكی داگیركاری كردبوو. هێزه‌كانیشمان له ناوچه‌كه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیا كردبوو و نیوه‌ڕۆی ١١ی حوزه‌یران\٢١ی جۆزه‌ردان له دۆڵی ئه‌رمووش یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنیان خسته ژێر چاودێرییه‌وه. هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٥ له سێ قۆڵه‌وه له هێزه‌كانی داگیركه‌ران دا. له‌م چالاكییه‌دا ٤ سه‌رباز كوژران و سه‌ربازێكیش بریندار بوو. سوپای تورك دوای چالاكییه‌كه به كۆپته‌ری هێرشبه‌ر و ئۆبوس و هاوه‌ن هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كه ئێواره‌ش كوژراو و برینداره‌كانی بردووه‌ته‌وه. هێزه‌كانمان كه ئه‌م چالاكییه‌یان كردووه، به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بنكه‌كانی خۆیان".
هەروەها هەپەگە باس لەوەش دەکات " له هه‌رێمی سه‌رحه‌د شەڕ به‌رده‌وامه، هێزه‌كانمان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی بازید و ئیدر یه‌كینه‌یه‌كی دوژمنیان خستووه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و كاتژمێر ٦:٣٠ی ڕۆژی ١١ی حوزه‌یران\٢١ی جۆزه‌ردان له پانزێرێك و كامیۆنێكیان داوه كه ٣٠ سه‌رباز له كامیۆنه‌كه‌دا هه‌بوون. كامیۆنه‌كه له‌ناوبراوه و گورزیش به‌ر پانزێرهكه كه‌وتووه. له‌م چالاكییه‌دا ٢٠ سه‌ربازی دوژمن كوژران و ١٥ سه‌ربازیش بریندار بوون".
هەپەگە ئەوەش ئاشکرا دەکات "ڕێكه‌وتی ٩ی حوزه‌یران\١٩ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٩:٢٠ هێزه‌كانمان له یه‌كینه‌یه‌كی سوپای توركی داگیركه‌ریان داوه كه ئاسایشی به‌نداوی فارقینی له ئه‌ستۆ بوو. له‌م چالاكییه‌دا هێزه‌كانمان قوله‌ی سه‌ربازانیان كردووه‌ته ئامانج. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه".