رەواندوز .. ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵە دەمووچاوی دەشێوێنرێت‌و دەکوژرێت

تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵان لە شارۆچکەی ڕەواندوزی باشووری كوردستان دۆزرایەوە. پۆلیس ڕایگه‌یاند، ژنه‌كه‌ كوژراوه‌ و دەموچاوی شێوێنراوە.

دوای نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە لە قه‌زای ڕەواندوز-ی سه‌ر به‌ پارێزگه‌ی هه‌ولێر تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵان لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

پۆلیسی ڕەواندوز ڕایگه‌یاند، «دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکراینه‌وه‌ لە بوونی تەرمێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شارۆچکەی ڕەواندوز دوای گەیشتنی هێزه‌كانمان بۆ شوێنی ڕووداوەکە، تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵان له‌نێو ماڵەکەیدا دۆزرایه‌وه‌.»

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوی پۆلیسدا هاتووه‌، «لە لێکۆڵینەوە سەرەتایییەکانی پۆلیسدا دەرکەوتووە ژنه‌كه‌ کوژراوە و دەموچاوی شێوێنراوە. بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتریش تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.»
s.m


ئه‌م بابه‌ته ‌760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:41:12/06/2019