بەرەسمی یانەی ریاڵ مەدرید گواستنەوەی مێندی راگەیاند


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گواستنەوەی مێندی فەرەنسی و بەرگریکاری چەپی یانەی لیۆنی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
یانەی ریاڵ مەدرید لە سایتی رەسمی خۆیەوە بڵاویکردۆتەوە، مێندی تەمەن ٢٤ ساڵ، تا ساڵی ٢٠٢٤ گرێبەستی لەگەڵ یانەکە کردووە.
هەروەها ریاڵ مەدرید بڵاویکردۆتەوە، ئەو یاریزانە لە رۆژی ١٩-٦- ٢٠١٩، پێشکەشی هاندەران دەکرێت.
مێندی بە بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووە.



PM:09:51:12/06/2019