پڕۆ گۆڕان داوا لە گۆڕان دەکات داوای یاسایی تۆمار بکات

پڕۆ گۆڕان کە مینبەرێكن لەناو گۆڕاندا لەسەر رووداوەکەی شەوی ١٠-١١ی حوزەیرانی گردی زەرگەتە داوا دەکات گۆڕان داوایی یاسایی تۆمار بکات، هاوکات هەڕەشەی ئەوە دەکەن ئەگەر دادگاکانی هەرێم چارەسەری نەکەن، پەنا دەبەنە بەردەم دادگای نێو دەوڵەتی.

پڕۆ گۆران لە راگەیەندراوێکدا کە دانەیەکی بۆ سپی نێردراوە، تیایدا هاتووە" پرۆگۆڕان رایدەگەیەنێت هەر کاتێک ئەم پرۆسەیە لە کوردستان نەتوانرە بەشێوەی یاسایی یەکلابکرێتەوە ،بە مافی خۆمانی دەزانین لە دادگای نێودەوڵەتی بۆ تاوان سکاڵا تۆمار کەین، چونکە ئەو تاوانە دەکەوێتە چوارچێوەی هەوڵی کوشتن بە هۆی بیروباوەڕی سیاسیەوەو دژیشە بە ئازادی رادەربرین".

راگەیاندراوی پرۆگۆڕان سەبارەت بە پەلامارە چەکداریەکەی 
سەر مەکۆی سەرەکی گۆڕان
شەوی ١٠ لەسەر ١١ ی حوزەیرانی ٢٠١٩ تاقمێک چەکداری ناسراو هێرشیان کردە سەر مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی، لە ئاکامدا پاسەوانێکی مەکۆکە شەهید بوو.
بەپێی زانیاریەکان پێش روداوەکە لەلایەن بەرپرسی باندێکی چەکداری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ە وە، هەرەشە لە گۆڕان کراوە بەو پاساوەی لە راگەیاندنەکانی گۆڕانەوە هەواڵی نادروست لەسەر (صاحب فخامە) بڵاوکراوەتەوە. دواتر بۆ تۆڵەکردنەوە تاقمێک چەکداری خۆی ناردوە و فەرمانی پێکردون تەقە لەمەکۆی سەرەکی و کارمەندانی مەکۆکە بکەن.
ئەمە جاری یەکەم نیە ئەمجۆرە بەرپرسە شەرەنگخوازانەی یەکێتی بە چەک و هێز هێرش دەکەنە سەر مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان.
پرۆگۆڕان وەک بەشێکی زیندوی بزوتنەوەکە ، پێداگری سەرسەخت لە سەربەخۆیی و سەروەری گۆڕان و دەکات و بەتوندی ئیدانەی ئەم کارە هەمەجیە دەکات کە دژە بە پرەنسیپەکانی ئازادی و دیالۆگ و پێکەوە ژیان و مافەکانی رۆژنامەگەری ئازاد و رادەربرین، هاوکاتیش بەهەوڵێکی مەترسیداری مەبەستدار بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و شێواندنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی دەزانێت.
سەبارەت بەم کارە قێزەون و ناشارستانیەی ئەو میلیشیا حیزبیانە، داوا لە دامەزراوەکانی گۆران دەکەین کە سکاڵا تۆمار کەن و، هاوکاتیش داوادەکەین دەستەیەکی لێکۆڵینەوە لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو روادوە پێکبهێنرێ و تاوانبارانی ناسراوو پشت پەردەش بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنرێن.
پرۆگۆڕان رایدەگەیەنێت هەر کاتێک ئەم پرۆسەیە لە کوردستان نەتوانرە بەشێوەی یاسایی یەکلابکرێتەوە ،بە مافی خۆمانی دەزانین لە دادگای نێودەوڵەتی بۆ تاوان سکاڵا تۆمار کەین، چونکە ئەو تاوانە دەکەوێتە چوارچێوەی هەوڵی کوشتن بە هۆی بیروباوەڕی سیاسیەوەو دژیشە بە ئازادی رادەربرین.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو هاوخەمی خۆمان بۆ خانەوادە و خێزان و که‌سوکاری شەهید رێبەند فه‌رهاد دەنێرین ، که‌گیانی خۆی له‌ پێناوی به‌رگری له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و گۆڕانکاری کردە قوربانی خاک و نیشتیمان. 

پرۆگۆڕان - ئەوروپا
١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩   





PM:09:56:12/06/2019