قائیمقامی هەولێر هۆشداری دەداتە چەند شوێنێک

لیژنەكانی قایمقامیەتی هەولێر ڕایگەیاند، بە هۆی پابەندنەبوونی بە رێنماییەكان كۆگایەكی خواردنەوە گازییەكانیان داخست و هۆشداریشیاندا نۆ شوێنی دیكە.
 
راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ لیژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ بە سەرپەرشتی نەبەز عبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر و سەرۆکی لیژنە بەهاوکاری مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی شارەوانی لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا پشکنین و بەواداچوون بۆ 10 شوێن لە گەڕەکی سەربەستی و گوندی ڤیتال ئەنجام دا كە لە کۆگای خواردنەوە گازییەکان،کافتریا و رێستورانت پێكهاتبوون".
 
ئەوەش خراوەتەڕوو، كە لە میانەی پشکنینەکان سەرپێچیەکان تۆمارکران کۆگایەکی خواردنەوە گازییەكان داخرا بەهۆی سەرپێچی و پابەند نەبوون بەڕێنماییەکان نۆ شوێنیش هۆشداریان پێدرا.

 باسی لەوەشکرد، هەر شوێنێک پابەندنەبێ بە مەرج و ڕێنماییەکان، خاوەنەكانیان رووبەڕووی رێکاری یاسایی و سزای دارایی دەكرێنەوە.


AM:10:24:13/06/2019