ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابەشکردنی موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم و ئەمڕۆش موچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە پێشتر بڵاوکراوەتەوە "ئەمڕۆ پێنجشەممە موچەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و تا 23ی ئەم مانگەش موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت".

مانگانە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕی 380 ملیار دینار و حكومەتی ناوەندی جگە لە 68 ملیار دیناری پێشمەرگە بڕی 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران دەدەنە وەزارەتی دارایی هەرێم و وەك مووچە دابەش دەكرێت، بەڵام لە ئێستا مانگی حوزەیرانە و مووچەی مانگی ئادار دابەش دەكرێت و تا ئێستا چارەنووسی ئەو سێ‌ مووچەیەی دیكە نادیارە و هیچ بڕیارێكی لێ‌ نەدراوە.




AM:10:42:13/06/2019