زانیاری نوێ لەسەر هێرشکردنە سەر دوو کەشتیەکەی عەممان

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێرش کرایە سەر دووکەشتی نەوتی زەبەلاح لە نزیک سنورە ئاوییەکانی ئێران لە کەنداوی عەرەب، لە ئەنجامدا یەکێک لە کەستیەکان گڕیگرت.

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، یەکێک لە کەشتیەکان بە مووشەک کراوەتە ئامانج و داوای بەهاناوەچوونیان لە هێزی دەریای ئەمەریکا کردووە.

بە پیی هەواڵی میدیاکان، تا ئێستا ئەمەریکا هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەسەر ڕووداوەکە بڵاونەکرۆتەوە، پێدەچێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەڵوێستی ئەمەریکا دەرکەوێت.

جێی باسە، کەشتییە گەورەکانی کەنداو ئاماژەیان بۆ هاتووە لەلایەن ئەو کەشتیانەی کە هێرشکراوەتە سەریان بۆ بە هاناوەچوونیان.

بۆ ئەو مەبەسەتەش وڵاتی ئێران، کەشتی فریاگوزاری ڕەوانەی کەنداو کردووە و کرێکارانی سەر کەشتیەکەش کە ژمارەیان 44 دانە بووە  ڕزگارکراون.

هاوکات لەدوای ئەو ڕووداوە نرخی نەوتی برێنت بە ڕێژەی %4.5 بەرزبۆتەوە.




AM:11:05:13/06/2019