کاتی دەستپێکردنەوەی ڕاوەماسی ڕاگەیاندرا

بەڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستان، كاتی كۆتاییهاتنی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ماسی راگه‌یاند.

هێمن كه‌مه‌رخان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە 15ی ئادارەوە تا 20ی حوزەیران ڕاوكردنی ماسی قەدەغەكرابوو، بەڵام لە ڕێكه‌وتی 15 ی 6 ی 2019 ڕاوكردنی ماسی لە دەریاچە‌و ڕووبارەكاندا ئاسایی دەبێتەوە، ئەویش تەنها بە تۆڕ‌و قولاپ".

جەختیشیکردەوە، هاوڵاتیان ده‌توانن به‌پێی رێنماییه‌كانی پۆلیسی دارستان، ده‌ست به‌ راوه‌ماسی بكه‌نه‌وه‌.

بەڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لەسێ مانگی قەدەغەی راوی ماسی دەستگیركراون و سەرپێچیان كردووە، 83 کەس دەستگیركراون و سەرجەمیشیان رووبەروی دادگاكراونەتەوە.

هاوکات ڕاسیگەیاند" هەر لەماوەی ئەو سێ ماگەدا دەست بەسەر 932 تۆڕی ڕاوكردن و 23 بەلەم و 158 قولاپ و سێ چەك و 10 ئۆتۆمبێل و پێنج ماتۆڕسكیلدا گیراوە"‌.

ئه‌م بابه‌ته ‌596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:22:13/06/2019