خانمە هونەرمەندی شاری ڕانیە (دینا) وێنەیەکی خۆی بە بێ ماکیاژ بڵاوکردەوە.
دینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە یەکێکیان بە بێ ماکیاژەو هەندێکیان ڕەخنەی لێدەگرن و دەڵێن جوانیەکەی تەنها ماکیاژە.
هاوکات وێنەیەکی دیکەی بڵاوکردۆتەوە لەگەڵ خانمێکی بەتەمەن پێدەچێت دایکی بێت و لەسەری نوسیوە " هەموو ژیانم".
دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی کۆمەڵێك گۆرانی تۆمارکراو و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، یەکەم ڤیدیۆکلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوکردەوە.