بەوێنە: یانەی ریاڵ مەدرید هازاردی پێشکەشی هاندەرانی کرد


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ ئیدن هازاردی بەلجیکی وئەستێرەی پێشووی چێڵسی پێشکەشی هاندەران و راگەیاندنەکان کرد بە بێ ئەوەی درێسی ژمارەی درێسەکەی پێ بدات.
هازارد لە کاتی ناساندنی سوپاسی یانەی ریاڵ مەدرید و سەرۆکی ئەو یانەیەو خێزانەکەی و هاوڕێکانی و یانەی چێڵسی کردو رایگەیاند، ئەمڕۆ من خەونی مناڵیم هاتە دی، هەلا مەدرید.
یانەی ریاڵ مەدرید هازاردی بە بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی گواستۆتەوەو چاوەڕوان دەکرێت ئەو یاریزانە درێسی ژمارە ٧ی ماریانۆ دیاز بپۆشێت.
ریاڵ مەدرید ئەمە پێنجەم گرێبەستە لەم وەرزە واژۆی دەکات، دوای هەریەکە لە میلیتاو رۆدریگۆو مێندی و یۆڤیچ.



PM:09:55:13/06/2019