ترەمپ وتەبێژی کۆشکی سپی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

سارا ساندرێس وتەبێژی کۆشکی سپی لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە  لە پۆستەکەی دورخرایەوەو داواشی کرد کە وەک پارێزگاری ئەرکەناس بەشداری لە هەڵبژاردن بکات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەتویتێكدا رایگەیاند" دوای سێ ساڵ  سارا ساندرێس وتەبێژی كۆشكی سپی لە كۆتایی ئەم مانگەدا لە كۆشكی سپی دەڕوات و دەگەڕێتەوە زێدی خۆی لە ئاركانساس.

هاوکات ترەمپ ستایشی تواناكانی ساندرێسی كرد و  وتی" کەسێکی خاوەن توانای ناوازەو كاری نایابی ئەنجامداوە.

سەبارەت بەداهاتووی كارەكانی وتەبێژەكەی كۆشكی سپی ترەمپ  هیوای خواستووە ساندرێس بڕیار بدات وەك پارێزگاری ئاركاناس بەشداری لە هەڵبژاردندا بكات.


PM:03:16:14/06/2019