پۆلسی سلێمانی دەستگیرکردنی ١٨ تۆمه‌تباری راگەیاند کە له‌ناو شاری سلێمانی چه‌ندین تاوانی دزی جۆراوجۆریان ئه‌نجامداوه.
لە راگه‌یه‌نراوێكدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، شه‌ش تۆمه‌تباریان له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی دزییان له‌ماڵان كردووه‌و ئێستا به‌ندن به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عیراقی، كه یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه پێشتر سزادراوه بۆماوه‌ی 14 ساڵ و به لێبوردنی گشتی ئازادكراوه .
ئەوەش هاتووه، "دووان له‌و تۆمه‌تبارانه پێشینه‌ی تاوانی دزییان هه‌بووه، سێ تۆمهتبارهكهی تریش هه‌ستاون به‌دزینی پاره‌و جلوبه‌رگ له‌ناو بازاره‌كاندا".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوەتەڕوو، كه (10) تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عیراقی تۆمه‌تباران به‌دزینی پاره، مۆبایل، جانتای ئافره‌تان و مۆلیده‌ی گه‌وره .
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هاوکات یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوه به‌پێی ماده‌ی 444 له‌یاسای سزادان كه تۆمه‌تبار به‌دزینی ماتۆڕسكیل، تۆمه‌تبارێكی تریش ده‌ستگیركراوه به‌پێی مادده‌ی 21ی چه‌ك و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری ده‌مانچه‌و ئامێرێكی بێته‌ل و سێ پارچه چه‌قۆدا.