ژمارەیەک کوردی ئێزدی لە رۆژئاوای کوردستانەوە گەڕانەوە شەنگال

شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراق رایگەیاند، 60 کوردی ئێزدی لە کامپی نەورۆزەوە لە رۆژئاوای کوردستان  گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە شنگال. 

لە راگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، "دەزگای ئاسایشی نیشمانیی عێراق سەرپەرشتی گەڕانەوەی 12 خێزانی ئێزدی لە کامپی نەورۆزەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە قەزای شنگال کردووە کە ژمارەیان 60 کەس بووە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 لە دەستی داعش هەڵاتبوون".

شانەی راگەیاندنی جەنگیی ئەوەشی خستوەتەڕوو ، کە سەیری بەڵگەنامەکانی ئەو کەسانە کراوە و دەرکەوتووە هیچیان لەسەر نییە.



PM:07:05:14/06/2019