ئەمەریکا سزای کۆمپانیایەکی مەهدی موهەندس فەرماندەی حەشد دەدات

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە نوێترین هەنگاویدا سزای ئابوری بەسەر کۆمپانیای " سەرچاوەی سامان لە باشوری بازرگانی" دا سەپاند کە خانەوەکەی فەرماندەی ناسراوی حەشدی شەعبی، مەهدی موهەندسە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو کۆمپانیایە کە ئۆفیسی سەرەکی لەبەغدایە، چەک بە بەهای ملیۆنەها دۆلار بە یاساغ دەنێرێت بۆ گرووپە شیعەکانی سەر بەئێران.

ماڵپەڕی " عەرەب نێت " ئاشکرای دەکات کە کۆمپانیاکە لەلایەن ئەبو جاسم بەسریەوە بەڕێوەدەبرێت کە رەگەزنامەی ئێرانی هەیەو سەروکاری کۆمپانیاکانی مەهدی موهەندیس دەکات.

دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا ناوی هەریەک لە مەکی کازم ئەسەدی و محەمەد حسین ساڵح حوسنی و کۆمپانیاکانیان خستۆتە لیستی " تیرۆری جیهانییەوە" کە لیستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکایە.




PM:10:24:14/06/2019