شەشەم یاریزانی نوێی ریاڵ مەدرید ژاپۆنیەک بوو

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی توانی شەشەم یاریزان لەم وەرزە بگوازێتەوە بۆ ریزەکانی، کە ئەوانیش" رۆدریگۆ گۆیس و میلیتاوو هازارد و مێندی و یۆڤیچ ، تاکیفۆسا  کوبوی بوو.

کوبو یاریزانی هەڵبژاردەی ژاپۆنەو تەمەنی ١٨ ساڵە، یانەی ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ بەرەسمی گواستنەوەی وەکو یاریزانی شەشەم لەم وەرزە بۆ ریزەکانی راگەیاندو ئاشکرای دەکات ئەم یاریزانە لە ریاڵ مەدرید کاستیا یاری دەکات لە وەرزی داهاتوو.

ئەم یاریزانە لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٥ لە لاماسیای بەرشەلۆنە یاری کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەرشەلۆنە سزا دراو یاریزانی تەمەن مناڵی گواستەوە ریزەکانی، فیفا ئەو یانەی سزا داو ئەم یاریزانەش پەیوەندی بە یانەی تۆکیۆی ژاپۆنی کرد.
تاکیفوسا کوبۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی ژاپۆن دەبێت لە یارییەکانی کۆپا ئەمریکا.



PM:10:40:14/06/2019