ڤیدیۆ:لە دەستپێکی کۆپا ئەمریکا بەرازیل بەهێزەوە دەرکەوت

لە دەستپێکی یاریەکانی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ ، هەڵبژاردەی بەرازیل بەهێزەوە دەرکەوتوو توانی بە سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوە دژی بۆلیڤیا تۆماربکات.
لە گروپی یەکەم و لەدەستپێکی پاڵەوانێتیەکە بەرازیل رووبەڕووی بۆلیڤیا بووەوەو لە ئەنجامدا توانی ٣-٠ یاریەکەی لێ بباتەوە.
سێ گۆڵەکەش، کۆتینهۆ دوو گۆڵ وئێڤەرتۆن گۆڵەکەی تری کرد، کە سەرجەم گۆڵەکان لە تایمی دووەم تۆمارکران.
بەهۆی تۆمارکردنی دوو گۆڵەوە، کۆتینهۆی ئەستێرەی بەرشەلۆنە بووە باشترین یاریزانی یاریەکە.
بەرازیل لەم گروپە لەگەڵ هەڵبژاردەکانی بۆلیڤیاو ڤەنزوێلاو پیرۆ یاری دەکات.



AM:06:02:15/06/2019