شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی ڕایگەیاند، لە رێگەی سێ گوللـه هاوه‌نەوە بنکەیەکی ئاسمانی ئه‌مریكییه‌كان له عێراق کراوەتە ئامانج، به‌و هۆیه‌وه ئاگر كه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکوتۆتەوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی حوزەیران، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند "شەوی رابردو سێ گوللـه هاوه‌ن له‌ناو بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كه‌وتونه‌ته خواره‌وه و به‌و هۆیه‌وه ئاگر كه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكی نەبوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، بنکە سەربازییەکە هێزه‌كانی ئه‌مریكا و راوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشی تێدا بون و راهێنانیان ئەنجامداوە.
بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كه 64 كیلۆمه‌تر له به‌غدای پایته‌ختی عێراقه‌وه دووره، یه‌كێكه له بنكه ستراتیژییه گرنگه‌كان و له پرۆسه‌كانی ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه.