ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان له ئاستێكی به‌رزدایه و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌رو 62 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 15 ی حوزه‌یران، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 62 دۆلار و 1 سه‌نته.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 52 دۆلار و 51 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.