سبەینێ مووچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم و سبەینێش مووچەی وەزارەتێكی دیكە دابەشدەكرێت.

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، سبەی یەكشەممە 16حوزەیرانی  2019 مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم 30 رۆژ جارێک  بەبێ سیستمی پاشەکەوت موچە دابەش دەکات، بڕیارە تا 25ی ئەم مانگە موچەی سەرجەم موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.



AM:09:52:15/06/2019