شارا ئیبراهیم وێنەیەکی پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری بڵاودەکاتەوە

خانمە میدیاکاری ناسراوی بواری هونەری (شارا ئیبراهیم) بەردەوام بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی دەبێتە مایەی راکیشانی سەرنجی هەوادارانی.

شارا ئیبراهیم لە بەشی ستۆری هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، وێنەیەکی ڕابردووی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 8 ساڵ پێش ئێستا، شێوەی زۆر لە ئێستا جیاوازترە چونکە هیج نەشتەرگەرییەکی جوانکاری نەکردووە.

هاوکات شارا ئیبراهیم لە ئێستادا لە شاشە دوورکەوتۆتەوە بەهۆی ئەوەی دووگیانەو کاتی گەڕانەوەی دیاری نەکردووە.


شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووە وهاوسەرگیری کردووە و پێشتر پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئارتی بووەو لە ئێستادا لەکەناڵی کوردماکس کاردەکات.



AM:10:05:15/06/2019