مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆكردن سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم كۆببێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیران، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چەند وردەکارییەکی تایبەت بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەوەشخراوتەڕوو، ئەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی خۆئامادەکردنە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی و شاندەکەی و گفتوگۆکردن لەبارەی چەند وردەکارییەکی تایبەت بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان. پێشبینیش دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا ئەو شاندە دیاری بکرێت کە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی راسپێردراودا کۆدەبێتەوە.




AM:10:16:15/06/2019