ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوە ئەو فەرمانبەرانەی کە دوای دامەزراندن بڕوانامەیەک بەدەست دەهێنن بۆیان هەژماردەکریت.
ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لە نووسراوێكی ، كه ژماره (ق/ ٥ / ١٨٩٢٦ )ی به‌رواری (٣ / ٦ / ٢٠١٩ )ی له‌سه‌ره، ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ كراوه و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه بڕوانامه‌یه‌ك دوای دامه‌زراندینان به‌ده‌ست ده‌هێنن، بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت و پێشتریش له زۆرێك له نووسراوه‌كانیاندا روونیانكردۆته‌وه، هیچ رێگرییه‌ك نییه له هه‌ژماركردنی بڕوانامه‌ی خوێندنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه به‌بێ وه‌رگرتنی موڵه‌تی خوێندن به‌ده‌ستیانهێناوه، به پێویستیشی نازانن له‌م ئهمیندارێتییهوه گشتاندنی بۆ بكرێت.
هاوکات لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "ئه‌و كاره په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی كارگێڕییه‌وه، پێشتریش به نووسراوه‌كانمان به ژماره (ق/ ٣٠٤٩١ ) له به‌رواری ( ٢ / ٩ / ٢٠١٨ ) و هه‌روه‌ها (ق/ ٥ / ٣١٩٥٢ ) له به‌رواری (١٣ / ٩ / ٢٠١٨ ) هاتووه".