رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رێگەی پارێزەرەکانیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، له‌م بابه‌ته‌دا پێویسته هه‌ده‌په ڕۆڵی هانده‌ر و بزوێنه‌ر بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکاندا.
عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌قی نامه‌ی ئۆجەلانی ئاشكرا كرد كه 12ی ئەم مانگە له میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران بۆ چالاكانی مانگرتن و ڕۆژوی مردنی ناردوه.
ئۆجەلان ئاماژەی بەوەکردوە، سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سوریا پێكه‌وه گرێدراون، تێكه‌ڵاوبون و نابێ به جیاواز له یه‌كتر دابنرێن.
ده‌رباره‌ی سوریاش ئۆجەلان ئاماژه‌ی به گرنگی چاره‌سه‌ری سیاسی كرد به هێزی گوزارشتكردن له یه‌كپارچه‌یی سوریا، جارێكی دیكه پێشنیازی خۆی بۆ چه‌سپاندنی دیموكراتیی خۆجێی له ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی دوباره كرده‌وه‌و رایگه‌یاندوە، سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سوریا پێكه‌وه گرێدراون، تێكه‌ڵاوبون و نابێ به جیاواز له یه‌كتر دابنرێن.
دەقی راگه‌یه‌نراوی بیرۆی حقوقیی سه‌ده
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی حوزه‌یران ئێمه وه‌ك بیرۆی حقووقیی سه‌ده له چێوه‌ی مافه قانوونییه‌كان، له زیندانی ئیمڕاڵی له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كه‌مان به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان چاوپێكه‌وتنێكی به‌رفره‌وانمان ئه‌نجام دا.
به‌ڕێز ئۆجالان له‌م دیداره‌دا به‌ر له هه‌ر شتێك سوپاسی چالاكانی مانگرتن له خواردن و ڕۆژووی مردنی كرد و سڵاوی خۆی ئاراسته كردن كه له‌سه‌ر بانگی ئه‌و كۆتاییان به مانگرتن له خواردن و ڕۆژووی مردن هێناوه. به‌ڕێز ئۆجالان هه‌ڵوێستی هه‌موو ئه‌و كه‌س و سازمانانه‌ی به‌رز نرخاند كه له‌م قۆناغه‌دا ڕۆڵیان گێڕاوه و سڵاوی ئاراسته كردن و سوپاسی كردن. ده‌قی سوپاسنامه‌كه كه بۆ چالاكانی مانگرتن و ڕۆژووی مردنی ناردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاوپێچ كراوه.
له‌م دیداره‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجالان باسی ئه‌م خاڵانه كرا كه به‌كورتی ده‌یخه‌ینه‌ڕوو:
جارێكی دیكه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌كرێت مان بگیرێت، به‌ڵام پێویسته وه‌ك ڕێبازێكی سه‌ره‌كیی تێكۆشان په‌سه‌ند نه‌كرێت. پێگه‌ی خۆی كه وه‌ك سیاسه‌تی ژیاندن پێناسه كرد، وه‌ك پاراستنی ژیان له دژی مردن ناوی برد و گوتی، ژیان و تێكۆشان له‌پێناو ژیاندن بنه‌مایه.
نموونه‌ی به مه‌نسووری حه‌لاج هێنایه‌وه كه سه‌ره‌ڕای ستراتیژی مردنه‌كه‌ی، ده‌ستی له گه‌ڕان به‌دوای ڕاستیدا به‌رنه‌دا و سه‌رنجی خسته سه‌ر به‌های ڕاستیی ژیان. له‌م چێوه‌یه‌دا به‌ڕێز ئۆجالان گوتی، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی كه ئه‌وی تێدایه، ده‌ستی له گه‌ڕان به‌دوای دادپه‌روه‌ری، ئازادی و ڕاستی به‌رنه‌داوه و ده‌ستیشی لێ به‌رنادات.
به‌ڕێز ئۆجالان وه‌ك هه‌ر جار له دیداره‌كه‌دا باسی له لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان و پێشنیازه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ری كرد. ئێمه جارێكی دیكه بینیمان كه له چێوه‌ی ئاشتییه‌كی شكۆداردا پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی چاره‌سه‌ریی سیاسه‌تی دیموكراتی ده‌كات.
ده‌ستنیشانی كرد كه وه‌ك نیشایه‌كی مێژوویی؛ تورك به‌بێ كورد، كوردیش به‌بێ تورك نابێت؛ كاتێك له میزۆپۆتامیا كورد نه‌مێنێت، ئه‌وا له ئه‌نادۆڵ-یش شتێك به ناوی تورك نامێنێت. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هه‌بوون و پێشكه‌وتنی كوردان به به‌هێزبوونی توركه‌كان خاوه‌نی هه‌مان واته‌یه. گوتی، پێویسته به گوێره‌ی ئه‌م ڕاستییه هه‌نگاو بنرێت. هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌م یه‌كێتی و یه‌كگرتنه ڕێ بۆ ژیانی ئاشتی و دیموكراتیی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كاته‌وه.
ئێمه ده‌ركمان كرد كه چاره‌سه‌ری له ڕێی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی و چاره‌سه‌ریی دیموكراتی له چێوه‌ی گۆڕانكاریی قانوونی پێشده‌خات. باسی له‌وه كرد، زیهنیه‌ت و ئاڵوگۆڕی دیموكراتی به به‌شداریی هه‌موو كۆمه‌ڵگه ده‌كرێت.
ڕایگه‌یاند، ئه‌و له ڕێبازی ئێستای سیاسه‌تدا بۆشاییه‌كی ئایدیۆلۆژی و تیۆری ده‌بینێت. مومكین نییه سیاسه‌تی دروست به ڕێبازی بنه‌ماڵه‌په‌رستی، قه‌بیله‌په‌رستی و عه‌شیره‌تی بكرێت. ئه‌وه‌ی بنه‌ما و چاره‌سه‌ره سیاسه‌تی دیموكراتییه.
سه‌رنجی خسته سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی پێشووی ده‌رباره‌ی غاندی و گوتی، پێویستی به چاره‌سه‌ره جیاوازه ئافرێنه‌ره‌كان هه‌یه. هێمای بۆ پێویستی ئافراندنی ڕێبازی تێكۆشانی مه‌ده‌نی به هێزی كولتووری، سیاسی، عه‌قڵ و سیاسه‌تی دانوستانی دیموكراتی كرد و ده‌ستنیشانی كرد كه چاره‌سه‌ری دیموكراتی له زه‌مینه‌یه‌كی وه‌هادا ده‌كرێت بئافرێنرێت.
ده‌رباره‌ی سووریاش ئاماژه‌ی به گرنگی چاره‌سه‌ری سیاسی كرد به هێزی گوزارشتكردن له یه‌كپارچه‌یی سوووریا. جارێكی دیكه پێشنیازی خۆی بۆ چه‌سپاندنی دیموكراتیی خۆجێیی له ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی دووباره كرده‌وه. ڕایگه‌یاند، سیاسه‌تی ناوخۆ-ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سووریا پێكه‌وه گرێدراون، تێكه‌ڵاوبوون و نابێ به جیاواز له یه‌كتر دابنرێن.
ده‌رباره‌ی بابه‌تی هه‌ستیاریی ژنان له‌نێو تێكۆشانی ئازادیی ژن‌دا، ئاماژه‌ی به كوشتنی ئۆزگه‌جان له‌نێو كۆمه‌ڵگه، هاوسه‌رگیریی منداڵان و په‌یوه‌ندییه‌كانی ژن و پیاو كرد. گوتی، كۆیلایه‌تیی ژن كه له سه‌رده‌می نیۆلیتیك-ه‌وه ده‌ستی پێكردووه و ١٥ هه‌زار ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها به‌رده‌وامه، له جینی كۆمه‌ڵایه‌تی جێگیر بووه. هێمای بۆ ئه‌وه كرد، كوشتنی ژنان ئه‌نجامی هه‌مان عه‌قڵیه‌ته، بۆیه پێویسته ژنان ئه‌و هێرشه زایه‌ندییانه‌ی ده‌كرێته سه‌ریان، وه‌ك هێرش له دژی خۆیان ببینن و به‌م تێگه‌یشتنه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن. تاوانه‌كانی دژبه ژنان، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانی وه‌ك پرسی شۆڕش هه‌ڵسه‌نگاند و گوتی، كێشه‌ی هاوسه‌رگیری پێكردنی منداڵان خۆی له‌خۆیدا بیانووی ١٠ شۆڕشه. نه‌بوونی سیاسه‌تێك كه چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌م كێشانه بدۆزێته‌وه، وه‌ك ڕه‌خنه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌ستنیشان كرد.
له بابه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا سه‌رنجی خسته سه‌ر پێویستی ئافراندنی شاره‌وانیی دیموكراتی له چێوه‌ی بونیادنان، ئافرێنه‌ری و به‌رهه‌مهێنان. گوتی، له‌م بابه‌ته‌دا پێویسته هه‌ده‌په ڕۆڵی هانده‌ر و بزوێنه‌ر بگێڕێت.
هه‌روه‌ها چه‌ند كتێب و نووسه‌رێكی هه‌ڵسه‌نگاند. باسی ئه‌وه‌ی كرد كه سۆسیالیزم بۆ ئه‌و بنه‌مایه و له دژی دۆگماتیزم (چه‌قبه‌ستوویی)، ئه‌و بونیادنان پێشده‌خات. هه‌روه‌ها له دژی بۆچوونه ڕیال سۆسیالیسته‌كان، ڕوانینی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین وه‌ك چاره‌سه‌ری ده‌بینێت.
په‌یامی ئۆجالان بۆ به‌رخۆدێرانی ڕۆژووی مردن و مانگرتن له خواردن
هاوڕێیانی هێژا،
به هه‌ڵوێستێكی واتاداری ده‌بینم كه له‌سه‌ر پێشنیازی من كۆتاییتان به مانگرتن له خواردن و ڕۆژووی مردن هێنا. ئه‌مه به هه‌نگاوێكی هێژا ده‌بینم و سوپاستان ده‌كه‌م.
هیوادارم به‌تایبه‌تی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی له قووڵایی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دان، له ڕووی جه‌سته، مێشك و ڕوحه‌وه ئاگاداری خۆیان بن. له چێوه‌ی ئه‌و وانانه‌ی له پڕۆسه‌ی ڕه‌خنه‌كردن و خۆڕه‌خنه‌كردندا وه‌رگیراون، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
به‌تایبه‌تی ده‌مه‌وێت بڵێم، ئه‌و هه‌ڵوێسته كه به ده‌ستپێشخه‌ریی كه‌سی هاتووه‌ته ئاراوه، نابێ وه‌ك هه‌ڵوێستێكی ده‌وڵه‌ت دابنرێت. بڕوام به هیوا و هه‌سته‌كانی خۆم هه‌یه كه ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت. هیوادارم ئێوه له ئێستا به‌دواوه له ڕووی جه‌سته، ڕوحی و زیهنیه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی بوونه‌وه‌ری به‌ره‌و پێشه‌وه بچن. سڵاو و خۆشه‌ویستیی به‌رده‌وامی خۆمتانم بۆ ده‌نێرم.
عه‌بدوڵا ئۆجالان
١٢ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩
زیندانی ئیمڕاڵی \ بوورسا