ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی لە په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی سێ مووچەی نەدراوی ئەمساڵ ڕوونکردنەوە دەدات و راده‌گه‌یه‌ندرێت، "هه‌ركات كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكهێنرا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندوه "ئێستا هه‌موو مانگێك موچه دابه‌شده‌كرێت به‌بێ پاشه‌كه‌وت و ئه‌گه‌ر داهاتی پێویستیش له‌به‌رده‌ستدابێت، ئه‌وا به‌بێ ئه‌وه‌ی موچه‌خۆر داوای بكات، حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی موچه‌یه‌كی دیكه‌ش دابه‌شده‌كات".
ناوبراو دەڵێت "ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانتاران متمانه‌مان به‌كابینه‌ی هه‌شت نه‌داوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆ پێكهێنرا، ئێمه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و وه‌فدێكیش پێكده‌هێنرێت له‌لایه‌ن كابینه‌ی نوێوه بۆ گفتوگۆ‌و دانوستان له‌سه‌ر بودجه‌ی ته‌رخانكراوی هه‌رێم بۆ ساڵی 2020".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه "ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانتاران دوای پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كابینه‌یه ده‌كه‌ین، كه متمانه له‌په‌رله‌مانه‌وه وه‌رده‌گرێت و پرسی موچه نه‌دراوه‌كانیشی له‌گه‌ڵدا تاووتوێده‌كه‌ین كه مافی موچه‌خۆرانه".
ده‌شڵێت "پێدانی موچه نه‌دراوه‌كان، ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمه، بڕیار لای ئێمه نییه، ئه‌وه‌ش نازانین ئاخۆ ئه‌مساڵ ئه‌و موچه نه‌دراوانه ده‌درێت یاخود نا، چونكه ئه‌وه په‌یوه‌سته به‌دانوستان و گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه تا چه‌ند ماف و شایسته‌ی دارایی هه‌رێم دابینده‌كرێت له‌دوای ئه‌و ڕێكه‌وتنانه‌ی له‌نێوان هه‌ردولادا ئه‌نجامده‌درێت".