سه‌رۆك كۆماری ئێران ژمارەیەک وڵات بە دەستوەردان و دروستکردنی پشێوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه‌ته یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی زۆرترین ئاڵۆزی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی تێدایه و خاوه‌ن كه‌مترین سه‌قامگیرییه".
حه‌سه‌ن رۆحانی له وته‌یه‌كدا له لوتكه‌ی "هاوكاری و بونیادنانه‌وه‌ی متمانه له ئاسیا"، كه ئه‌مڕۆ له شاری دوشنبهی پایته‌ختی تاجیكستان به‌ڕێوه‌چوو، وتی "ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی بیانی له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سیاسه‌تی تاكلایه‌نانه، تیرۆر، تایفه‌گه‌ری و پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه و پاشگه‌زبوونه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، هه‌موو ئه‌مانه بوونه‌ته هۆی ئاڵۆزكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌مان و وایلێكردووه، ببێته ناسه‌قامگیرترین هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی جیهان".
ڕۆحانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له پلانی كاری هاوبه‌شی گشتگیر "رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ تاران" و سه‌پاندنی سزای نایاسایی به هاوكاری چه‌ند وڵاتێكی دیكه، ئاماج لێی بۆ فشارخستنه سه‌ر ئێرانه" و وتی "ئێمه بڕیاری خۆمان له‌باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی ژماره‌یه‌ك له به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه داوه و له رێككاره‌كانمان به‌و ئاراسته‌یه به‌رده‌وام ده‌بین".
حەسەن ڕۆحانی دووپاتیكرده‌وه، "سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران پێشێلكردنی مافی وڵاتانه له بڕیاردان له چاره‌نووسی خۆیان و ده‌ستوه‌ردانێكی زبره له كاروباری ئێران".
له‌باره‌ی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رۆحانی وتی "پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری خۆی له سه‌ر داگیركردنی نایاسایی به‌رزاییه‌كانی جۆلان له سووریا گواستنه‌وه‌ی باڵۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆرشه‌لیم بدات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێران رۆڵێكی زیندوو له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تایفه‌گه‌ری له عێراق و سووریا ده‌گێڕێت و توانیومانه له رێگریكردن له چوونی چه‌كداران بۆ وڵاتانی دیكه سه‌ركه‌وتوو بین".
هه‌روه‌ك له‌باره‌ی گرنگی لووتكهكهشیان له تاجیكستان وتی "هاوكاری و بونیادنانه‌وه‌ی متمانه له ئاسیا" رێگه نادات هه‌ندێ وڵات هه‌ژموونی خۆیان به سه‌ر وڵاتانی دیكه‌دا بسه‌پێنن و هه‌م رێگری له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراویش ده‌كات، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ واژووكردنی هه‌ر رێككه‌وتنێكی دوانی و فره ره‌هه‌ند له‌مباره‌یه‌وه نیشاندا.