سعودیە: پێویستە وەڵامی هەڕەشەکانی کەنداو بدرێتەوە

وەزیری وزەی سعودیە بە پێویستیزانی بەپەلە وەڵامی ئەو هەڕەشانە بدرێتەوە کە لەکەنداو بۆسەر کەرتی وزە سوتەمەنی دروستبوە.

خالد ئەل فالح وەزیری وزەی سعودیە رایگەیاند، لە ئێستادا مەترسی گەورە بۆسەر کەرتی وزە و سوتەمەنی جیهان دروستبوە و پێویستە بەخێرایی وەڵامی ئەو مەترسی و هەڕەشانە بدرێتەوە.

وتیشی، مەترسییەکانی ئەمدواییە بۆسەر ئاسایشی بازاڕەکانی نەوت و متانەی بەکارهێنەرانی نەوت و سوتەمەنی و گەشەی بازاڕی جیهانی بوە و دەبێت وەڵام بدرێتەوە.

پێشتریش هەریەک لە ئەمریکا و بەریتانیا جەختیان لەوە کردەوە، کە  هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر دو کەشتی نەوت هەڵگری جیهانی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەنجامدراوە و دەستی ئەو وڵاتەی تێدایە.
 


PM:07:46:15/06/2019