دینا بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت

خانمە هونەرمەندی شاری ڕانیە (دینا) وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوەو بووە جێی سەرنجی هەوادارانی.

دینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە جلێکی کوردی پۆشیوەو هەوادارانی باس لەوە دەکەن ڕۆژ بەڕۆژ جوانتر و ناسکتر دەردەکەوێت.

دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی کۆمەڵێك گۆرانی تۆمارکراو و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، یەکەم ڤیدیۆکلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوکردەوە.


PM:08:02:15/06/2019