گەنجینەیەکی چەک و تەقەمەنی سوپای سوریا تەقییەوە

گەنجینەیەکی تایبەت بە چەک و تەقەمەنی سوپای سوریا لە شاری دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە تەقیەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ززانیارییەک لەبارەی ئەگەری زیانی گیانی نەزانراوە.

تەلەفزیۆنی فەرمی حكومەتی سوریا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمرۆ شەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩، گەنجینەیەكی تایبەت بە چەك و تفاقی هێزەكانی سوپای سوریا تەقیەوە و، دەنگی تەقینەوەكە لە ناوچەی سەربازی دیمەشقی پایتەختی سوریا و دەوروبەری بیستراوە.

بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكان، "تەقینەوەکە لە ئەنجامی تەقەكردن  بووە لە گەنجینەی چەكی سوپای سوریا و بەوهۆیەوە ماددە سوتەمەنیەكان گڕیانگرتوە و بوەتە هۆی تەقینەوەی تەواوی خەزێنە سەربازیەكە"،

تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا لەبارەی زیانەكانی تەقینەوەكەوە راشیگەیاندوە "تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانیەكانەوە نەزانراوە".



PM:08:53:15/06/2019