وەزیری بەوەكالەتی پەروەردەی عێراق لەسەر رووداوی دەستدرێژیكردنە سەر بەڕێوەبەری خوێندنگەیەكی بەغدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت.
قوسەی سوهێل وەزیری بەوەكالەتی پەروەردە لەراگەیەندرواێكدا رایگەیاندووە" هێرشكردنه‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی شه‌ریعه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی به‌غدا ئیدانە دەكات و و بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه پێكبهێنرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەلایەن كەسوكاری یەكێك لەخوێندكارەكان دوای كۆتاییهاتنی تاقیكردنه‌وه‌كان هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه بەهۆی وه‌ڵامنه‌داوه‌ی پرسیاری كچه‌كه‌یان.
ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتەكە جەختی لەوەكردووەتەوە ئهوخوێندكارە و كه‌سوكاره‌كه‌ی بەپێی یاسا له‌سه‌ر ههڵسووكهوتهكەیان لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت.